سوودان.. نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان هۆشداری ده‌ده‌ن

K24 - هەولێر:
له‌ماوه‌ی 5 رۆژدا زیاتر له 270 كه‌سی سڤیل له شه‌ڕی سووداندا كوژراون و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانیش له خه‌رتووم هۆشداری ده‌ده‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: تا ئێستا زیاتر له 270 كه‌س له شه‌ڕی نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا كوژراون و جه‌ختیشیان كرده‌وه، ئه‌مه ته‌نیا ئامارێكی سه‌ره‌تاییه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی 15 وڵاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ناویشیان ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌رویج، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه ته‌نیا ئامارێكی سه‌ره‌تاییه و پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به پێكدادانه‌كان بهێنن و هۆشیاریشیاندا، له‌وه‌ی له هێرش و بۆردومانه‌كاندا خه‌ڵكی سڤیل، دیپلۆماتكاران و ئه‌وانه ده‌كرێنه ئامانج، كه له بواری مرۆیی كار ده‌كه‌ن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیانی شه‌ڕی ئه‌م 5 رۆژه زۆر له ئاماره بڵاوكراوه‌كان زیاتر بێت، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری برینداران به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ ناتوانن بۆ چاره‌سه‌ری بچنه نه‌خۆشخانه.
لە پەنجاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا، زیاتر لە 10 جار لە سوودان کودەتای سەربازی روویداوە، واتە بە دەگمەن لەرێگەی هەڵبژاردنەوەی دەستاودەستی دەسەڵات روویدابێت، ئێستا جارێکی دیکە سوودان لە کودەتایەکی دیکە نزیکدەبێتەوە. دوو لایەنی سەربازی هەڵپەی دەسەڵاتیانە و رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە و دەیان کەس بەهۆی شەر و پێکدادانەکانی نێوانیانەوە کوژراون. نەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشنیازی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی کردووە و داواش ده‌كات ئاگربەست رابگەیه‌ندرێت.
دۆخی سوودان تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکان کە هەڵپەی دەسەڵاتیانە هێشتا بەردەوامە. تا ئێستا 56 هاووڵاتی سڤیل کوژراون، سێ لە کوژراوەکانیش کارمەندی ئاژانسی خۆراکی نەتەوەیەکگرتووەکانن.
سوودان ئەندامی کۆمکاری عەرەبیە، دۆخی زۆر خراپی سوودان، وڵاتانی ئەندامی کۆمکارەکەی ناچارکرد کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدات.
نوێنەری سوودان له كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای کۆبوونەوەکەی کردووە و لەوێش داوای هاوکاری لە وڵاتانی عەرەبی کرد.