هه‌ولێر.. به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی یاری نێوان هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
له یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له‌شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ولێر دوای ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌باس عوبێدی راهێنه‌ری نوێ هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، هه‌ولێر و دهۆك له مێژووی خۆیاندا 42 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر له كۆی 42 یاری به‌رامبه‌ر دهۆك 15 بردنه‌وه، 13 به‌رامبه‌ربوون و 14 دۆڕانی هه‌یه، له دوایین پێنج رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان هه‌ولێر 2 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و دۆڕانێكی تۆمار كردووه. ئه‌مجه‌د رازی گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێره به 7 گۆڵ، له به‌رامبه‌ردا پرێنس ئۆپۆكۆ گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی دهۆكه به 9 گۆڵ، هه‌ولێر له ریزبه‌ندی چوارده‌یه‌می خولی نایابی عێراق دێت، دهۆكیش له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م دێت.