زیاتر لە 300 سەربازی سوودانی لە مەیدانی شەڕ هەڵاتوون

K24 - هەولێر

رۆژی چوارشەممە 19ی نیسان 2023، نزیکەی 320 سەربازی سوودان، لە یەکێک لە مەیدانەکانی شەڕی وڵاتەکەیان هەڵاتوون، کە ماوەی پێنج رۆژە لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا روویان داوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، جەنەراڵ داود یایا ئیبراهیم، وەزیری بەرگری وڵاتی چاد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپای سوودان هاتووەتە ناو خاکەکانمانەوە، هەر هەموویان لە چەک داماڵراون و داڵدەدراون.

ئیبراهیم، ئاماژەی بەوەشکرد، 320 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی سودان، خۆیان رادەستی هێزەکانمان کردووە، کە پێکدێن لە  پۆلیس و سەرباز، ئەوان لە ترسی کوژرانیان بەدەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا هەڵهاتوون.