نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام تا ئێستا به‌گوێره‌ی ئاماری هه‌فتانه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی هه‌فته‌ی رابردوو و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نرخه‌كه‌ی له ژێر 47 دۆلاره‌وه‌یه.
له ئاڵوگۆری ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی تۆمار كرد‌و نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت به 46 دۆلار‌و 81 سه‌نت فرۆشراو نرخی نه‌وتی خاوی تكساسیش به 45 دۆلار‌و 37 سه‌نت فرۆشرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، پێشبینی كردووه خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت زیاد دەكات و له چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می نه‌وت كه‌م بێته‌وه به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی ئه‌مه‌ریكی.