باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لاڤرۆڤ: گێرشکۆڤیچ ئازادبكه‌ن

K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له لاڤرۆڤ كرد، ئیڤان گێرشکۆڤیچ ئازادبكه‌ن.
لیندا تۆماس گرینفێڵد باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له میانه‌ی پیشكه‌شكردنی گوتارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه سێگری لاڤرۆڤ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، گوتی: " داواتان لێدكه‌ه‌م رێگه بده‌ن پۆڵ و ئیڤان به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست له‌و كاره نابه‌جێیه‌ش هه‌ڵبگرن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له رووسیا ده‌ستگیركراون، پێویسته ئازادبكرێن.
پێشتریش مۆسکۆ رەخنەکانی رۆژئاوای رەتکردەوە لەبارەی دەستگیرکردنی ئیڤان گێرشکۆڤیچ، رۆژنامەنووسی ئەمەریکی و پەیامنێری رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە مۆسکۆ و تۆمەتبارکردنی بە سیخوڕی‌کردن بۆ ئەمەریکا.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاندبوو، ئەو رۆژنامەنووسە ئەمەریکییە لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیی سیخوڕیدا گیراوە.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردبوو، بەرگری لە ئازادی رۆژنامەنوسانی وەک جولیان ئاسانج و مەرات قاسم بکات، کە ئەوەی یەکەمیان پرۆگرامسازێکە کە ماوەی زیندانیکردن لە بەریتانیا بەسەر دەبات، دووەمیان بەڕێوەبەری دەزگای سپۆتنیکە لە لیتوانیا، دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی لاتڤیا دەستگیرکرا، تۆمەتی سیخوڕی‌کردن و پێشێلکردنی سزاکانی سەر رووسیای بەسەردا سەپێنرا.
ئەو رۆژنامەنووسە کە لە سەردانێکیدا بۆ شاری یکاتێرینبۆرگی پایتەختی ئۆرال دەستگیرکراوە، خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی بووە، سەبارەت بە چالاکییەکانی یەکێک لە دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی سەربازی پیشەسازیی رووسیا.
لە کاتێکدا هاوکارەکانی ئیڤان باسیان لەوە کردووه، کە ئەو حەزی لە کۆکردنەوەی شایەتحاڵ و پسپۆڕان و سیاسەتمەداران و هاووڵاتیانە سەبارەت بە چالاکییەکانی گروپی ڤاگنەر، کە پشتیوانی رووسیا دەکات لە شەڕی ئۆکرانیا.
ئیڤان مێلنیکۆڤ، چالاکوانی مافی مرۆڤ کە پسپۆڕە لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی رووسیا، بە رۆژنامەی "کۆمیرسانت" راگەیاندبوو، زۆر رووسی هەن کە رفێنراون و بە شێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتانی جیاواز و لە ئەمەریکا بە پاساوی تاوانی ئەلیکترۆنی یان ساختەکاری دارایی گیراون، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا دەستپێشخەری بکەن بۆ رادەستکردنەوەی ئیڤان گێرشکۆڤیچ، رەنگە لایەنی رووسی داوای ئازادکردنی چەند هاووڵاتییەکی رووسی بکات، بۆ نموونە ئەلێکساندەر ڤینیک و دیمیتری ئۆکراینسکی و رۆمان سێلێزنێڤ و ڤلادیسلاڤ کلیوشین.