بهریتانیا سوپای پاسدارانی خسته نێو لیستی گهمارۆكانی وڵاتهكهی
K24 - هەولێر:
حكومەتی بەریتانیا بەھۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، كۆی دامەزراوەی سوپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆكانی وڵاتەكەی.
جەیمز كلێڤرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لهمبارهیهوه رایگەیاند، سزایان خستووەتە سەر چوار كەسایەتی نوێ و ھاوكات كۆی دامەزراوەی سوپای پاسدارانی ئێران.
بەگوتەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، كۆی دامەزراوەی سوپای پاسدارانیان خستووەتە لیستی گەمارۆكانەوە، چونكە دەستیان لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە وڵاتەكەیان ھەبووە.
كلێڤرلی ئاشكراشیكرد كە ئەو بڕیارەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا و ئەمهریكا داوە.