لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق داوای درێژكردنه‌وه‌ی خولی یاسادانان ده‌كات
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی په‌رله‌مان ده‌كات بە مەبەستی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی.
رائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو رۆژانەی ماون بۆ ماوەی یاسادانانی ئێستا بەس نین بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی، هەر بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە درێژکردنەوەی ماوەی یاسادانان بۆ ماوەی یەک مانگ تا ئەو کاتەی یاساکە پەسەند دەکرێت.
مالیكی ئاماژەی بەوەش ده‌كات، یەکەم خولی یاسادانان بۆ ساڵی دووەمی یاسادانان لە 9ی ئایار کۆتایی دێت، دوای ئەوە بۆ ماوەی مانگێک پەرلەمان دەچێتە پشووی یاسادانانەوە، به‌مه‌ش گرفت بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه دروست ده‌بێت.