لە مۆسکۆ هەوڵەکان بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا چڕتر دەکرێنەوە

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە مۆسکۆ
کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە مۆسکۆ

K24 - هەولێر:

دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتە لەوەتەی ساڵی 2011ـوە، هەوڵەکان بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات چڕتر بووەتەوە و لەم چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان تورکیا، سووریا، ئێران و سووریا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ (سێشەممە 25ـی نیسانی ئێپڕێڵی 2023) کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تورکیا، سووریا، ئێران و سووریا لەسەر ئاستی وەزیرانی بەرگریی و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو چوار وڵاتە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوەچوو.

لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە رایگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی بڵاوکردووتە و رایگەیاندووە، باس لە هەنگاوی کردەیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا کراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە، باس لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و گرووپە توندڕەوەکان و باشترکردنی دۆخی ئەمنی سووریا کراوە.

هەروەها بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە کۆچبەرانی سووری لە تورکیا، لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سووری کراوە.