سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
مەسرور بارزانی، سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیانلەدەستدانی کوڕێکی.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، ئەم تاوانانە دەبێت کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە، هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە ونیشتیمانپەروەرانەی.

لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

دوێنێ سێشەممە، تەقە لە کوڕێكی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەش، له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک رایگەیاند، "داوا له‌ خه‌ڵك و لایه‌نگرانی خۆمان ده‌كه‌ین ئارامی هه‌رێمی كوردستان و چه‌مچه‌ماڵ بپارێزن".

Fly Erbil Advertisment