زیاتر لە هەزار و 500 کەس بە کەشتی لە سوودانەوە گواسترانەوە سعوودیە

وێنەی کەشتیەکە
وێنەی کەشتیەکە

K24- هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشتییەکی بازرگانی گەیشتە بەندەری بنکەی دەریایی مەلیک فەیسەڵ لە شاری جەددە، کە هەزار و 687 سەرنشینی لە نەتەوە جیاوازەکان هەڵگرتبوو کە لە سوودانەوە گوستراونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سعوودیە "واس" بڵاوی کردەوە، سعوودیە بە کەشتیەکی بازرگانی، سەدان کەسی لە سوودان گواستووەتەوە، کە لەنێویاندا هاووڵاتیانی سعوودیە و 26 وڵاتی جیاوازی تێدابووە، هەروەها ستافی دیپلۆماتکاران و بەرپرسان کرێکارانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیشی تێدابوو.

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی، دەیڤید مالپاس، سوپاسی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی کرد بۆ گواستنەوەی کارمەندانی بانکەکە لە خەرتومەوە بۆ سعوودیە.

لەلایەکی دیکەوە، جاسم ئەلبەدیوی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری بۆ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، ستایشی ئەو رۆڵەی سعوودیە کرد، لە پرۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتیانی خۆی و هاووڵاتیانی ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو و دیپلۆماتکار و بەرپرسی نێودەوڵەتی.