باری تەندروستی ئەرۆدۆغان تێکدەچێت
لە چاوپێکەوتنێکدا پەخشی راستەوخۆ دەبڕیت و داوای لێبوردن دەکات
K24- هەولێر
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، شەوی سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا دوای 10 خولەک لە پەخشکردنی دیارنەما، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای گەدە بووە.
ئەردۆغان تەمەن 69 ساڵان، دوێنێ سێ وتاری لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پێشکەشکرد، کە بڕیارە لە 14ی ئایاردا بەڕێوەبچێت.
بڕیاربوو ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 25ی نیسان 2023، ئەردۆغان چاوپێکەوتنێکی هاوبەشی راستەوخۆ لەگەڵ کەناڵی " Ulke و Kanal 7" ئەنجامبدات، بەڵام زیاتر لە 90 خولەک لەکاتی خۆی دواکەوت، دواتر لە تەلەڤزیۆن دەرکەوت، ئەمجارە دوای 10 خولەک دەرکەوتنەکەی نەما.
ئەردۆغان دوای 15 خولەک گەڕایەوە و داوای لێبوردنیشی کرد و گوتی: نەخۆش کەوتووم، دوێنێ و ئەمڕۆ کارێکی زۆرم هەبووە، بەهۆی ئەمەوە تووشی ئەنفلۆنزای گەدە بووم، داوای لێبوردن لە ئێوە و ئامادەبووانتان دەکەم.
هەروەها رووخساری ئەردۆغان لە بەرنامەکەدا ماندوو دەردەکەوت و چاوەکانی ئاویان لێدەهات لە کاتی قسەکردندا.
کلیچدارئۆغڵو دوای چه ند ساتێک لە پەخشکردنی بەرنامەکە، که له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویه تی "هیوای باشم بۆ بەرێز ئەردۆغان".