"سوودانییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سوود له خزمه‌تگوزاری ئه‌منی ڤاگنه‌ر ببینن"
K24 - هەولێر
دوای تێپه‌ڕبوونی یانزده رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی ناوخۆیی سوودانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پێشنیاز بۆ حكومه‌تی سوودان ده‌كات، سوود له هێزی فاگنه‌ر وه‌ربگرن و كێشه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له نیویۆركه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، سوودانییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سوود له كۆمه‌ڵه‌ی فاگنه‌ر ببینن، كه رۆژئاوا به به‌كرێگیراو وه‌سفی ئه‌و گروپه ده‌كات.
كاتێك له لاڤرۆڤیان پرسی كه بۆچی ڤاگنه‌ر بچێته سوودان، وه‌ڵامی دایه‌وه كه ئه‌وه‌ی له سوودان رووده‌دات، كاره‌ساته، سوودانییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سوود له خزمه‌تگوزاری ڤاگنه‌ر وه‌ربگرن.
به‌ڵام لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ی روون نه‌كرده‌وه، كه ڤاگنه‌ر پشتگیری هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا بكات، یاخوود هێزه‌كانی حكومه‌تی سوودان بكات.
له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی داخراوی له‌باره‌ی دۆخی سوودان ئه‌نجامدا، تێیدا داوا له بیانییه‌كانی دانیشتووی سوودان كرا، ئه‌و وڵاته به زووترین كات جێبهێڵن.
له‌مباره‌یه‌وه نێردەی سوودان لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەوەی لە سوودان روودەدات کودەتای سەربازییە و شەڕی ناوخۆ نییە.
لە بەیانی 15ی نیسانی 2023، لە خەرتووم پایتەختی سوودان و چەندین شاری دیکە پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.
ئەو ناکۆکییانەی لە چەند مانگی رابردوودا دەربارەی چاکسازی سەربازیی لە ئارادابوون و تییادا پێشنیاز کرابوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا "بەتەواوی ببێتە بەشێک لە سوپا" گۆڕا بۆ پێکدادان.
وەزارەتی دەرەوەی سوودان ئەوەشی راگەیاندبوو، عەبولفەتاح ئەلبورهان، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەری و فەرماندەی سوپا راژەی هێزی پشتیوانی خێرای هەڵپەساردووە و وەک هێزێکی یاخی لە دەوڵەت رایگەیاندووە، لەسەر ئەم بنەمایەش سوپا رەفتارەی کردووە.