هاوپه‌یمانی فه‌تح: گۆڕینی وه‌زیره‌كان هۆكاری سیاسی له‌پشته‌وه نییه

K24 - هەولێر
هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوانه‌ی سوودانی له كابینه وه‌زارییه‌كه‌یدا ئه‌نجامی ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی بوونه نه‌ك به ئامانجگرتنی سیاسی.
كه‌ریم عه‌لیوه‌یی، له هاوپه‌یمانی فه‌تح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "گۆڕانكارییه‌كانی سوودانی له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرییه‌یه كه له شه‌ش مانگی رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌دای وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه".
به گوته‌ی عه‌لیوه‌یی، ئامانجی گۆڕانکارییە وەزارییەکان هەڵسەنگاندنی کارەکانی حکومەت و دانانی وەزیرەکانە کە توانای جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیان هەبێت، گۆڕانكارییه‌كه بۆ چاککردنەوەی ئەو شکستانەیە لە ئەدای حکومەتدا هه‌بووه.
پێشتر محەممە‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە رۆژنامه‌نووسانی گوتبوو، حكومه‌ته‌كانی پێشوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژی زۆریان ئه‌نجامداوه و چیتر كات به فیڕۆ ناده‌ن و دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای وه‌زیر و پارێزگاره‌كان، له‌كاتی گونجاو‌دا له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت پێنج وەزیر لە کابینەکەی بگۆڕێت، ئەویش بەهۆی بنبڕ نەکردنی گەندەڵی لە وەزارەتەکانیان، لە بەرامبەریشدا بەڕای شارەزایانی سیاسی، ئەم هەنگاوەی سوودانی، عێراق بۆ چوارگوشەی یەکەم لە دەستبەکاربوونی حکومەت دەگەڕێنیتەوە.