عومه‌ر ئۆنهۆن: هێزه‌كانی توركیا له سووریا نامێننه‌وه
K24 - هەولێر
کۆتا باڵیۆزی توركیا له سووریا رایگه‌یاند، زوو بێت یان دره‌نگ وڵاتان هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه.
عومه‌ر ئۆنهۆن، كۆتا باڵیۆزی توركیا له سووریا له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه رایگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره به‌مزووانه چاره‌سه‌ر ناكرێن و ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به‌كات هه‌یه و ده‌بێت پێش وه‌خته كۆمه‌ڵێك دۆسیه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئۆنهۆن راشیگه‌یاندووە "ئامانجی توركیا سەقامگیری و ئاسایشه لە ناوچەکە".
گوتیشی "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بۆ وڵاتی خۆیان په‌یوه‌سته به ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو و لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوولا، له به‌رامبه‌ریشدا دیمه‌شق داوای ده‌ستبه‌جێ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات له خاكه‌كه‌ی".
دیپلۆماتكاره توركه‌كه ده‌شڵێت "ئه‌و پرسانه كاری له پێشینه‌ی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ده‌بێت و پێویسته گفتوگۆی زیاتریان له‌باره‌وه بكرێن"، به دووریشی زانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ئاسایی بكرێنه‌وه.
عومه‌ر ئۆنهۆن ئاشكرای كرد، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره هیچ نیازێكیان نییه كه هێزه‌كانی توركیا له سووریا بهێڵنه‌وه و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا په‌یوه‌سته به به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی سنووره‌كانی توركیا.