سەرۆکایەتی تورکیا سەبارەت بە باری تەندروستی ئەردۆغان هاتە دەنگ
K24 - هەولێر:
سه رۆکایهتی كۆماری تورکیا ئهوه رەتدەکاتەوە سەرۆک کۆماری تورکیا تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا نەخۆش کەوت و ناچاربوو بهرنامه جێبهێڵێت، گوایە ئەردۆغان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانە.
لهلایهن خۆیهوه فەخرەدین ئاڵتوونی، بهرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی كۆماری تورکیا لە تویتێكدا رەتی دەکاتەوە کە ئەردۆغان تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت.
فەخرەدین ئاڵتوونی ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە بەشداری لە کردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە فوات ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا و عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی ناڕەزایی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەتۆمەتی نەخۆشییەکەی ئەردۆغان.
Cumhurbaşkanımız Sayın Recep Tayyip Erdoğan’ın sağlığı hakkında ortaya atılan bu mesnetsiz iddiaları kesin olarak reddediyoruz.
— Fahrettin Altun (@fahrettinaltun) April 26, 2023
Sayın Cumhurbaşkanımız yarın yapılacak nükleer santral açılışına videokonferans marifetiyle katılacaklar. https://t.co/I8Rtg6OQBQ