ئه‌م یانه‌یه بووه بچووكترین یانه‌ی ئه‌ورووپا به‌شداریی له خولی نایاب بكات
یانه‌یه‌كی ئیرله‌ندای باكوور ناوی ده‌چێته مێژوو، دوای 16 وه‌رز خه‌ونی گه‌یشتن بۆ خوی نایابی وڵاته‌كه‌ی هاته دی، ئه‌م یانه‌یه له ناوچه‌یه‌كی ئێرله‌ندا ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی دانیشتووانیان ته‌نیا 282 كه‌سه، به‌مه‌ش 10%ـی دانیشتووانی شارۆچكه له‌و تیپه یاریی ده‌كه‌ن و رۆڵیان هه‌یه.
لوگاڵ، تیپێكی نەناسراوی ئێرلەندای باكووره، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌م وه‌رزه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی پله‌یه‌كی ئێرله‌ندای باكووری گرت، به‌مه‌ش لە وەرزی 2023 ـ 2024 له خولی نایابی ئێرله‌ندای باكوور یاریی ده‌كات و كۆتایی به‌م ئازار و چاوه‌ڕوانییه هێنا كه 16 ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ته‌نانه‌ت پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرله‌ندای باكوور مۆڵه‌تی یانه‌ی له‌م تیپه وه‌رگرتبووه‌وه، دواجار مافی به‌شداریكردنیان له خولی پله‌یه‌ك وه‌رگرته‌وه و لوگاڵ به‌شێوه‌ی موعجیزه بۆ خولی نایاب وڵاته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتن.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا نووسیویه‌تی: ئه‌و تیپه نوێنەرایەتی شارۆچکەیەکی زۆر بچووک دەکات، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی تەنیا 282 کەسە، لوگال دەبێتە بچووکترین تیم لە کیشوەری ئەورووپا لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لەو شارۆچکەیەی کە تێیدا هەڵکەوتووە، ئەمەش بە پێچەوانەی شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا، بۆ نموونه شاری ئیسته‌نبووڵی تورکیا ژمارەی دانیشتوانی ده‌گاته 16 ملیۆن كه‌س، کۆنترین یانەکانی لەخۆدەگرێت: بێشکتاش، گاڵاتاسەرای و فێنه‌رباهچه.
بەگوێرەی "مارکا"، 10%ـی دانیشتوانی شارۆچکەی لوگاڵ هێزی تیمەکەیە، بەدەر لە ژنان و بەساڵاچووان و منداڵان و پیاوانی سەروو 40 ساڵ به‌شداربوون له پێكهاته و كارگێری و ئیداره‌ی یانه‌كه.