ئابوورى رووسيا بوژاوه‌ته‌وه
ئه‌مساڵ كه‌رتی بانكی روسیا 6 ملیار دۆلار قازانجی كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بانكه‌كانی رووسیا نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلار قازانجیان كردووه و ئه‌م بڕه‌ش زۆر زیاتره له قازانجی كه‌رتی بانكی له‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو.
بانكی ناوه‌ندی روسیا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، قازانجی كه‌رتی بانكی له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زیادی كردووه و نزیكبوه‌ته‌وه له 6 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئەمە لەكاتێكدایە رێژه‌ی پێدانی قه‌رز به كۆمپانیاكان كه‌می كردووه، به‌ڵام رێژه‌ی قه‌رزی بانكی بۆ هاووڵاتیان به‌رزبووه‌ته‌وه.
بانكی ناوه‌ندی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه یه‌ده‌گی پاره‌ی بانكه‌كان زیادیان كردووه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتیيه‌كی باش بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراوی ئابووری كه روو له وڵاته‌كه بكات.