ڤه‌نزوێلا له مهترسيدايه
ڤه‌نزوێللا بۆ جاری سێیه‌م باری نا ئاسایی ئابووری راگەیاند.
K24 – هه‌ولێر:
ڤه‌نزوێللا بۆ جاری سێیه‌م باری نا ئاسایی ئابووری راگەیاند.
نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا باری نائاسایی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 مانگی دیكه درێژكرده‌وه، به‌هۆی كه‌می داهاتی وڵاته‌كه‌ی و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی.
به پێی مه‌رسومێكی كۆماری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا كە بڵاوكراوەتەوە، ئێستا جه‌نگێكی ئابووری دژی حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا له ئارادایه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان و وڵاتانی ده‌ره‌وه.
به‌پێی ئه‌و مه‌رسوومه حكومه‌ت توانای هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر داهات و ژێرخانی كه‌رتی تایبه‌تدا بگرێت بۆ ده‌ستخستنی پێدوایستیيه سهرهكيیهكانی دانیشتوان، كۆمپانیاكانیش پێیان وایه درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی هه‌وڵێكه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهات و سامانه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
له 14كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى ئه‌مساڵ مادۆرۆ بۆ یه‌كه‌مجار باری نائاسایی ئابووری له ڤه‌نزوێلا راگه‌یاندوو ئه‌مڕۆش بۆجاری سێیه‌م ئه‌و ماوه‌یه‌ی درێژكرده‌وه.