ئەمەریکا داوای ئازادکردنی کەشتییەکی بارهەڵگری نەوت لە ئێران دەکات
K24 - هەولێر:
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێ ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی نه‌وت له كه‌نداوی عوماندا گرتووه، كه ئاڵای دوورگه‌ی مارشاڵی به‌سه‌ره‌وه بوو، هاوكات داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27 نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی كه بنكهكهی له به‌حره‌ینه، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بارهه‌ڵگری نه‌وتی (Advantage Sweet)ـی كه ئاڵای دوورگه‌ی مارشاڵی به‌سه‌ره‌وه بوو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌وكاته‌ی له كه‌نداوی عوممانه‌وه به‌ره‌و ئاوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌په‌ڕییه‌وه.
كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردووه هه‌ر چی زووه بارهه‌ڵگره‌كه ئازاد بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاسته‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ كه‌شتی و بارهه‌ڵگره‌كان و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له مافه‌كانی ده‌ریاوانی له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌ریایی و ئابووری جیهانی.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی ناسنامه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه و ئه‌و شوێنه‌ی رووی تێده‌كرد، باس نه‌كردووه.
راگهیهنراوهكه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی لانی كه‌م پێنج كه‌شتی بارزگانی له ده‌ریاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.