هه‌ڵاوسان يه‌خه‌ى ئه‌مريكا به‌رده‌دات
به‌هۆی زیادبوونی ده‌رفه‌تی كاركردن، هاوكات ئاستی هه‌ڵاوسانیش كه‌مبووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا كردووه به‌هۆی زیادبوونی ده‌رفه‌تی كاركردن، هاوكات ئاستی هه‌ڵاوسانیش كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، له‌سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئاستی ئابووری له گه‌شه‌كردندایه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش نزمبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه راشیگه‌یاندووه زیادبوونی ده‌رفه‌تی كاركردن له ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی ئابووری ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتووش وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه، ھاوكات بڕیاریشه 26 و 27 ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر پرسی گه‌شه‌ی ئابووری و ئاستی هه‌وڵاوسان ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی كۆببێته‌وه.