په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ: سوودانی وه‌زیره‌كانی ناگۆڕێت

K24 - هەولێر:
پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌منزیكانه گۆڕانكاری له كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سوودانیدا ئه‌نجام بدرێت.
کازم فه‌یاز پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی بۆچوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌دای كاركردنی وه‌زیره‌كانی پێ باشه و له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ستایشی كردوون.
فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەر گۆڕانکارییەکی وەزاری لە داهاتوودا تەنیا بە رێککەوتن لەگەڵ لایه‌نه سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەبێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ لایه‌نه‌كان وەزارییە پەیوەندیدارەکان ده‌ستكاری ناکرێت، بەپێچەوانەوە دەچینە ناو قەیرانێکی نوێوە، بۆیه هەر گۆڕانکارییەک رێککەوتنی لەسەر دەکرێت و جێگرهوهكانیش له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه دیاری ده‌كرێنه‌وه.
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، له‌كاتی گونجاو‌دا گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تدا ده‌كه‌ن و ئه‌و وه‌زیر و پارێزگارانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من، له‌كاره‌كانیان لاده‌درێن.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ رۆژنامه‌نووسان دووپاتیكردبووه‌وه، حكومه‌ته‌كانی پێشوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژی زۆریان ئه‌نجامداوه و چیتر كات به فیڕۆ ناده‌ن و دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای وه‌زیر و پارێزگاره‌كان، له‌كاتی گونجاو‌دا له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.