بەڕێوەبەری گشتی وەرگرتنی دانەوێڵە: دوو لیژنە سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە دەکەن

.
.

K24 - هەولێر:

حەیدەر نووری بەڕێوەبەری گشتی وەرگرتنی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ جوتیارانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، چوار ملیۆن تۆن گەنم رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکەن.

بەڕێوەبەری گشتی وەرگرتنی دانەوێڵە لەوەزارەتی بازرگانی عێراق باسی لەوەکرد، دوو لیژنە هاتوون و سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە دەکەن، بزانن گونجاوە بۆ وەرگرتنی گەنم.

لە ئەگەری گونجاوی گەنمەکە بۆ وەرگرتن، حەیدەر نووری گوتی: ئەگەر گەنمەکە گونجاو بێت رادەستدەکرێت و دواتر لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی هەرێم بڕیار دەدەین.