لە 2023 بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە 7 کەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

K24 - هەولێر:
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌یان حاڵه‌تی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له عێراق تۆماركراون و 7 كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون به په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له ماوه‌ی 4 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ىلاوکردەوە و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 30 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا حەوت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق لە راگەیەندراوەکەیەدا، ناوی ئه‌و پارێزگایانه‌ی ئاشكرانه‌كردووه، كه زۆرترین حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه لێیان تۆماركراوه، به‌ڵام میدیا عێراقییه‌كان ئاشکرایان کردووە، زۆرترین حاڵه‌تی مردن به په‌تاكه له پارێزگاكانی باشووری وڵاتن، به‌دیاریكراویش هەردوو پارێزگای زیقار و كه‌ربه‌لا.
به‌پێی زانیارییەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، وێڕای به‌رده‌وامی له تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێ، به‌ڵام هاووڵاتییان له گرتنه‌به‌ری رێکارەکانی خۆپارێزی و داخستنی مه‌یدانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی فرۆشتن و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌مته‌رخه‌من.
چاودێرانی رەوشی تەندروستی ئاماژەیان بەوەکردووە، ئامارە نوێیەکانی وەزارتی تەندروستیی عێراق ئەوە ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئەو وڵاتە له‌و په‌تایه رزگاری نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ خه‌مساردی له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانه‌كان خۆپارێزی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.