ئه‌و 11 یاریزانه گرانبه‌هایه‌ی هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی دێت
وه‌رزی 2022 ـ 2023 به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، به‌مه‌ش له هاوینی ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك یاریزانی ناودار گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كۆتایی دێت، به‌مه‌ش چاره‌نووسی به‌شێك له یاریزانه‌كان روون نییه، له‌م راپۆرته‌دا دیارترین ئه‌و 11 یاریزانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له‌م هاوینه‌ی كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانیان دێت و بههایهكهیان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌گاته 349 ملیۆن یۆرۆ.
گۆڵپارێز: داڤید دی خیا ئیسپانیا: (مانچێستەر یونایتد 15 ملیۆن یۆرۆ).
بەرگریکاران: میلان سکرینیاری سلۆڤاکیا (ئینتەر میلان، ئیتاڵیا 60 ملیۆن یۆرۆ)، ئیڤان ندیکای فه‌ره‌نسی (ئینتراخت فرانکفۆرت، ئەڵمانیا، 32 ملیۆن یۆرۆ)، نیلسۆن سێمیدۆی پورتوگالی (وۆڵڤەرهامپتن، ئینگلتەرا، 15 ملیۆن یۆرۆ) و ئەلێکس گریماڵدۆ گارسیا (بێنفیکا، پورتوگال 25 ملیۆن یۆرۆ).
هێڵی ناوەڕاست: یوری تیلێمانسی بەلجیکی (لیستەر سیتی 30 ملیۆن یۆرۆ)، ئەندرێ ڕابیۆ (یوڤێنتۆس 30 ملیۆن یۆرۆ) و دایچی کامادای ژاپۆنی (ئینتراخت فرانکفۆرت 30 ملیۆن یۆرۆ).
هێڵی هێرشبردن: مێسی (پاریس سان جێرمان، 40 ملیۆن یۆرۆ)، مارکوس تورامی فەرەنسی (ئینتراخت فرانکفۆرت، 32 ملیۆن یۆرۆ) و بێنزێما (ریال مەدرید، 35 ملیۆن یۆرۆ).