دەستەی وەبەرهێنان خاوەنەکانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکاتەوە
K24 - هەولێر:
ئـاگـاداریـیـەک لـە دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـۆ خـاوەن یـەکـەکـانـی پـرۆژەی نـیـشـتـەجـێـبـوونـی وەریـن سـتـی لـە ھـەولـێـر.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئایاری 2023، دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لە راگەیەندراوێکدا ئـاگـاداری سـەرجـەم خـاوەن ئـەو یـەكـانـە دەکاتەوە كـە گـرێـبـەسـتـیـان لـەگـەڵ وەبـەرهـێـنـەری كـۆنـی پـڕۆژەی (وەریـن سـتـی) ئـەنـجـامـداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پـێـشـتـریـش چـەنـد جـارێـک د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـەڵـێـنـی چـارەسـەرکـردنـی بـە خـاوەن پـشـکـەکـانـی ئـەم پـرۆژەیـە و پـرۆژەکـانـی دیـکـەش داوە کـە قـۆنـاغ بـە قـۆنـاغ ھـەر پـرۆژەیـەکـی نـیـشـتـەجـێـبـوون لـە ھـەر شـارو پـارێـزگـایـەکـدا کـێـشـەیـان ھـەبـێـت چـارەسـەر دەکـرێـت، چـارەسـەرەکـەش پـەیـوەسـتـە بـە کـاتـەوە، لـێـژنـە تـایـبـەتـمـەنـد لـە دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان رۆژ و شـەو کـار دەکـەن لـە پـێـنـاو چـارەسـەرکـردنـی کـێـشـەکـان و خـزمـەتـکـردنـی ھـاوڵاتیـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان .
ئەوەش خراوەتەڕوو: بـە گـوێـرەی ڕێـكـكـەوتـتـانـەی لـە خـوارەوە دیـاریـكـراوە، دەتـوانـن سـەردانـی شـوێـنـی مـەبـەسـت بـکـەن تـا گـرێـبـەسـتـی تـازەیـان بـۆ بـکـرێـت.
کـاتـی سـەردانـیـکـردن:
خاوەن یەكەكانی جۆری (خانوو) بە گشت جۆرەكانی لە ڕێكەوتی (2/5/2023 تاوەكو 1/8/2023) كاتی سەردانیكردنیانە.
خاوەن یەكەكانی جۆری (شوقە) بە گشت جۆرەكانی لە ڕێكەوتی (2/8/2023 تاوەكو 1/10/2023).
زانـیـاری زیـاتـر لـەم نـوسـراوەی خـوارەوە دایــە: