سه‌ندیكای كرێكاران داوای پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ کرێکاران دەکات
سه‌ندیكای كرێكاران: یاسای کار زۆرینەی ماف و داواکاری کرێکارانی تێدایە
K24 – هەولێر
سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کار دەکەن، بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێکاران.
چالاك ره‌ئوف، سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان، له رۆژی جیهانی كرێكاران لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، یاسای كار له ساڵی 2022 له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا، زۆرێك له ماف و داواكانی كرێكارانی كوردستانی تێدا په‌سه‌ند كراوه.
گوتیشی: "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی دابین بکرێت، كه له كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن و مووچه‌كانیان له سه‌رووی 400 هه‌زار دیناره".