سەرۆک کۆماری میسر: بە هەموو شێوەیەک دژی دەستتێوەردانی دەرەکین لە کێشە ناوخۆیییەکانی سوودان

عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك کۆماری میسر
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك کۆماری میسر

K24 - هەولێر:

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک دژی دەستتێوەردانی دەرەکین لە کێشە ناوخۆییەکانی سوودان و هانی هەردوولا دەدەن ئاگربەست درێژە پێ بدەن.

سیسی راشیگەیاند، هەر دەستتێوەردانێک قەیرانی سوودان ئاڵۆزتر دەکات.

سەرۆک کۆماری میسر گوتی: لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانەمان کرد کە جیهان رووبەڕووی بووەتەوە

بە بڕوای سەرۆک کۆماری میسر، ژاپۆن و میسر هاوڕان لەسەر پێویستی دەستبەجێ ڕاگەیاندنی ئاشتییەکی گشتگیری لە سوودان و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە دەستتێوەردانێکی دەرەکی، چونکە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە.

سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا، عەبدولفەتاح سیسی ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆیان لەبارەی ئەو دەرکەوتە ئابوورییە زەبەلاحە کرد کە قەیرانی ئۆکرانیا لەسەر وڵاتە پەرەسەندووەکان دروست کردووە، بەتایبەتی لەسەر خۆراک و وزە و نرخەکان.

Fly Erbil Advertisment