مێسی به‌و ئۆفه‌ره‌ی بارسێلۆنا رازیبووه‌

لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاری كۆتایی داوه‌ له‌ خولی فه‌ره‌نسا ده‌ڕوات و نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی لالیگاش له‌باره‌ی مێسی ئه‌رێنییه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی مێسیش بۆ سعوودیه‌ ئاشكرا ده‌بێت.

ڤێرۆنیکا برۆناتی، ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی تۆڕی "foxaportsargentina" هاوكات به‌ سەرچاوەیەکی نزیکیش له‌ مێسی ناسراوه‌، لە هەژماری تایبەتی خۆی له‌ تویتەر نووسیویەتی: ته‌واوی ورده‌كاری و ره‌شنووسی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا، كاردانه‌وه‌كان ئه‌رێنییه‌، ته‌نانه‌ت مێسی رازیبووه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌.

ڤێرۆنیکا برۆناتی ده‌شڵێت: بارسێلۆنا وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا برۆناتی ده‌ڵێت: مێسی پێشتر ورده‌كاری و مه‌رجه‌كانی ئەو ئۆفەرە دەزانێت کە بارسێلۆنا پێشكه‌شی كردووه‌، بەو پێیەی پێشتر بارسا ناوه‌ڕۆكی ڕەشنووسەکەی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ڵام بارسێلۆنا پێویستی بە فرۆشتنی هەندێک یاریزان هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستی مێسی تۆمار بکات، گرێبەستەکەش شکست دەهێنێت ئەگەر ئەم هەنگاوە ڕوونەدات جگە لە کەمکردنەوەی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و یاریزانه‌كانیش، به‌ڵام بارسێلۆنا متمانەی هەیە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی واژۆکردنی گرێبەستی مێسی، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت".

مێسی هەڵمەتی بەرەوپێشبردنی شوێنە گەشتیارییەکانی سعودیە دەستپێدەکات

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینا و پاریس سانجێرمان لەگەڵ خێزانەکەی گەیشتە سعوودیە و بڕیارە لەو چەند رۆژەی لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، سەردانی شوێنە گەشتیاریی و کلتورییەکانی سعوودیە بکات.

سعوودیە لە ساڵی رابردوو رایگەیاند لەگەڵ مێسی گەیشتوونەتە رێککەوتن و یاریزانە ئارجێنتینیەکە دەبێتە باڵیۆزی گەشتیاری لە وڵاتەکەیان.

مێسی بە کردار دەستی بە هەڵمەتەکە کرد و دوای گەیشتنی سەردانی چەند شوێنێکی گەشتیاری کرد و وێنەی گەشتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردەوە.

لە ساڵی رابردووش مێسی سەردانی سعوودیەی کرد و لە شاری جدەی ئەو وڵاتە سەردانی بەشێک لە شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی کرد.