داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی نیسان راگەیەندرا

K24 - هەولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داھات لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی نیسان، حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی نیسانی رابردوودا، 98 ملیۆن و 634 ھەزار و 947 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتی داھاتەکەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی رابردوودا ھەناردەکراو، 98 ملیۆن و 634 ھەزار و 947 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتی داھاتەکەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەش کردووە، ئەو 98 ملیۆن و 634 ھەزار و 947 بەرمیل نەوتە لە مانگی رابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھەناردەکراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و 288 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە مانگی شوباتدا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 79.04 دۆلار فرۆشراوە.
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی کانوونی ئاداردا، حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە.
بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئاداردا، ٣٩٢ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.