لە پەرلەمانی سوید پڕۆژەیاسای نوێی سزادانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەسەندکرا

K24 - هەولێر

پەرلەمانی سوید لە چوارچێوەی هەموارەکانی دەستووردا پڕۆژەیاسای نوێی سزادانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر-ی پەسندکرد ئاژانسی هەواڵی تورکیاش دەڵێت: پەسندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی تورکیا بۆ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، پەسەند کرد.

لەو دەنگدانەی کە لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، پڕۆژەیاسای نوێی سزادانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە 34 دەنگی "نەخێر" لە بەرامبەر 268 دەنگی "بەڵێ" پەسەندکرا، هاوکات 47 په‌رله‌مانتاری ئەندامی پارتی چەپ و پارتی سەوزەکان کە لە دژی هەموارکردنەوەی دەستوور دەوەستانەوە، بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا نەکرد.

پێشتر تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دانگەس نێهتەر-ی سویدی رایگەیاندبوو، یاسای نوێی سزادانی تیرۆر کە لە 1ی حوزەیرانەوە لە وڵاتەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

-یاسای نوێی سزادانی تیرۆر لە سوید

لە پڕۆژەیاساکەدا کە ئامانج لێی بە تاوان ناساندنی ئەندامبوونە لە رێکخراوه‌ تیرۆریستییەکان لە وڵاتەکە، پێشنیازی ئەوە دەکات ئەو کەسانەی کە بوونەتە ئەندام لە رێکخراوی تیرۆریستی و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی دەکەن تاکو چوار ساڵ زیندانی بكرێن.

بەپێی پڕۆژەیاساکە ئەو کەسانەی کە بەشداری لەو چالاکییانە دەکەن کە بە ئەنقەست پشتیوانی، بەهێزکردن یان هاندان بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەکات به‌لایه‌نی زۆره‌وه‌ بە چوار ساڵ زیندانی سزا دەدرێن.

ئەگەر هۆکاری قورسکردن هەبێت ئەوا ئەم سزایانە لانیکەم دوو ساڵ و به‌ لایه‌نی زۆره‌وه‌ بە هەشت ساڵ زیاد ده‌كرێت.

ئەوانەی کە لە تاوانەکانی وەکو دابینکردنی چەک، تەقەمەنی، ماددەی سوتێنەر و تەقینەوە، پاڵپشتیی گەیاندن، بە کرێگرتنی زەوی و موڵک بۆ رێکخراوی تیرۆریستی تێوەگلاون تاکو چوار ساڵ بە زیندانی سزا دەدرێن.

ئەگەر هۆکاری قورسکردن بۆ ئەو تاوانانە هەبێت ئەوە سزاکە لەنێوان یەک ساڵ و نیو بۆ حەوت ساڵ زیندانی دەبێت.

پڕۆژەیاساکە لە بابەتی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە پاڵپشتی دارایی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دابین دەکەن یان بە رێگایەکی دیکە پاڵپشتییان دەکەن دەسەڵاتێکی فراوانتری بە بەرپرسەکان داوە.

ئەو پرۆژە یاسایەی کە پەسەندکراوە لە 1ی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.