پاریس هێزێكی ئاسایش بۆ به‌رده‌م ماڵی مێسی و نێیمار ده‌نێرێت
پاریس سانجێرمان به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له باره‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و سەرکۆنەی رەفتاری بەشێک لە هاندەرانی یانەکەی دەکات. هاوكات هێزێكی ئاسایش بۆ پارێزگاریكردن له یاریزانه‌كان ئاماده ده‌كات.
بەشێک لە هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئێوارەی دوێنێ لە بەردەم ماڵی لیۆنێل مێسی یاریزانی ئارجێنتینا یانەکەیان، هوتافیان لە دژی ئەو یاریزانە گوتەوە، دواتر هانده‌رانی پاریس به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین چوونه به‌رده‌م ماڵی نێیمار دا سیلڤا.
دوای ئەم رەفتارەی هاندەران، شازادەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی ئەو رەفتارەی بەشێک لە هاندەران دەکەن و دەڵێن پاریس سانجێرمان بە توندی ئیدانەی ئەم کارە بەرگە نەگیراوانە دەکات کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی بچووکی کەسانی دیاریکراوەوە ئەنجام دەدرێت. هەرچەندە جیاوازی بیروڕا هەبێت، هیچ شتێک پاساو بۆ ئەم ڕەفتارانە نادات. یانەکە پاڵپشتی تەواوی یاریزانان و ستافی راهێنەرانی خۆی دەکات کە قوربانی ئەم ڕەفتارە شەرمەزارکەره‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه كارگێری پاریس سانجێرمان ئاسایشی شوێنی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی و ماڵه‌كانی مێسی، نێیمار و ڤیراتی توند كردووه، پێشبینی كراوه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هێرشبكرێته سه‌ر ماڵی ڤیراتیش.
ئەو هاندەرانەی پاریس سانجێرمان کە خۆیان بە ئۆڵتراسی یانەکەیان ناساندووە، هۆکاری ئەم کارەیان بۆ گەشتەکەی لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەکەیان بۆ سعوودیە و بەبێ مۆڵەتی کارگێری یانەکەیان راگەیاندووە.