سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24 - هەولێر:
سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگدان بۆ چه‌ند یاسایه‌ك و تاووتوێی چه‌ند پرسیكی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، سبه‌ی (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023)، په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگ به هه‌مواری یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره 53ـی ساڵی 2017 و پڕۆژه‌یاسای رۆژی نیشتمانی عێراق ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراقدا هه‌روه‌ها هاتووه: له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی، ده‌نگدان بۆ راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كانی زانكۆی تكریت و زانكۆكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كرێت.
