نهێنیەکانی دیزایینکردنی کارتی بانگهێشتنامەی کۆشکی بەکینگهام ئاشکرا دەکرێت

K24 - هەولێر

کۆشکی بەکینگهام کارتی بانگهێشتنامە بۆ دوو هەزار کەس دەنێریت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی تاج لەسەرنانی شا چارڵزی سێیەم، دیزاینی کارتەکە بووە شتێکی سەرسوڕهێنەر کە زۆر کەس چاوەڕێی ئەم کارەی نەدەکرد.

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی، کارتی بانگهێشتکردنەکە لەلایەن ئەندرو جەیمسۆنەوە دیزاین کراوە و بە رەنگە رووناکەکان و رازاندنەوەکانی گەڵای هاوسۆرن و گەڵای بەڕوو کە لە فۆلکلۆری بەریتانی وەرگیراوە، کە هێمای بەهار و زیندووبوونەوەیە، هەروەها کارتی بانگهێشتکردنەکە ژمارەیەک گوڵی بەریتانی تێدایە وەک گوڵی دۆڵەکە، گوڵی گوڵە بەڕۆژە، فراولە، گوڵی بلوبێڵز و لقی رۆزماری.

دیزاینی کارتەکە کۆمەڵێک باڵندە و مێروو گیانلەبەری کێوی لەخۆدەگرێت، هەروەها هەنگ و پەپوولەش لە دیزاینەکەدا هەیە.

.