لە سعوودیە دەست بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا

ئاڵای سعوودیە
ئاڵای سعوودیە

K24 - هەولێر:

لە سعوودیە لە میانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا، دەست بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن و 250 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعوودیە بڵاوی کردەوە، لە میانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا، هێزە ئەمنییەکان حەوت تۆمەتباریان لە ریازی پایتەخت دەستگیر کرد.

دوو لەو تۆمەتبارانە سعوودی، دووانی دیکە یەمەنی و سێیەکەی دیکەیشیان میسری، سووریایی و بەنگلادیشین.

یەک ملیۆن و 266 هەزار حەبی هۆشبەر کە لە دیواری شووشەبەنددا شاردرابوونەوە دۆزرانەوە، دواتر دەستیان بەسەردا گیرا.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەیش دراوە، تۆمەتباران رەوانەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کراون.

لە 17ی تشرینی یەکەم بۆ 30ی تشرینی دووەمی 2022 لە میانی سێ هەڵمەتدا لە شاری ریاز، بە تێکڕایی شەش ملیۆن و 200 هەزار حەب دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

Fly Erbil Advertisment