رووسیا گەڕایەوە ریزبەندی 10 وڵاتی خاوەن بەهێزترین ئابووری

پاڵاوتگه‌یه‌كی كه‌رتی نه‌وتی رووسیا
پاڵاوتگه‌یه‌كی كه‌رتی نه‌وتی رووسیا

K24 - هەولێر:

سەرەڕای جەنگی ئۆکرانیا و گەمارۆ ئابوورییەکان، رووسیا دوای نزیکەی نۆ ساڵ گەڕایەوە ریزبەندی 10 وڵاتی خاوەن بەهێزترین ئابووری جیهان.

ماڵپەڕی نۆڤۆستی ئابووری رووسی بڵاویکردەوە، تێکڕای بەرهەمهێنانی رووسیا لەسالێ 2022 دا گەیشتووەتە 2.3 ترلیۆن دۆلار بووە، کە ئەوەش وادەکات ببێتە خاوەنی پلەی هەشتەم لە ریزبەندی وڵاتانی خاوەن بەهێزترین ئابووری جیهان.

ماڵپەڕی نۆڤۆستی باسی لەوەشکردووە، لەریزبەندەکەدا ئەمریکا پلەی یەکەمی گرتووە بە تێکڕای بەرهەمهێنانی 25 ترلیۆن دۆلاری ساڵانە و چین بەتێکڕای بەرهەمهێنانی 17 ترلیۆن دۆلار پلەی دووەمی گرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای ساڵی 2014وە رووسیا بۆ یەکەمین جارە دەگەڕێتەوە ریزبەندی 10 وڵاتی خاوەن بەهێزترین ئابووری جیهان.