ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی چاوی میدیایه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌یه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاڵه‌وانی خوله‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه كه ماڵئاوایی له خولی نایابی كوردستان ده‌كات و بۆ خولی پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.
له گه‌ڕی (30)ـه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زاخۆ ده‌كات زۆربه‌ی چاوی میدیاییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌یه، ده‌ربه‌ندیخان له‌م یارییه به بردنه‌وه یان یه‌كسانبوون ده‌توانێت چه‌مچه‌ماڵ له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك رزگار بكات و له به‌رامبه‌ردا زاخۆ له خولی نایابی كوردستان ماڵئاوایی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه زاخۆ ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب له نێو یاریگه‌ی خۆی باوه‌ش بۆ چوارقورنه‌ی تازه‌میوانی خوله‌كه ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی یارییه‌كی دۆستانه‌یه و به‌شێكی زۆر له ئه‌ستێره دیاره‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌میر بابۆی راهێنه‌ریان پشوویان وه‌رگرتووه، به‌ڵام یارییه‌كه بۆ چوارقورنه به‌ها و نرخی خۆی هه‌یه، چونكه به بردنه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه نوێنه‌ره‌كه‌ی راپه‌رین له ریزبه‌ندی حه‌وته‌مه‌وه بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ربكه‌وێت.
یانه‌ی ئاراراتیش كه پله‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی مسۆگه‌ر كردووه له نێو یاریگه‌ی خۆی له پیرمام میوانداریی شه‌قڵاوه‌ی دراوسێی ده‌بێته‌وه، یانه‌ی ئاكرێش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌یدسادق گه‌شتی شاره‌زووری كردووه. له یارییه‌كی دیكه‌یشدا هه‌ندرێن و برایه‌تی له دێربی پایته‌خت رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، سۆرانیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دهۆك یاریی ده‌كات، دهۆك به بردنه‌وه ده‌توانێت له یاریی پاشكۆی خوله‌كه رزگار بكات.