"مێسی لهگهڵ هیلال گهیشته رێككهوتن"
لیۆنێل مێسی لە وەرزی داهاتوو لە سعوودیە یاریی دەکات و بە گرێبەستێکی گرانبەها روو لە خولی ئەو وڵاتە دەکات.
ئاژانسی فران پرێس لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاشکرای کردووە گرێبەستی مێسی یەکلایی بووەوە و ئەم یاریزانە ئارجێنتینیە لە وەرزی داهاتوو لە سعوودیە یاریی دەکات بەبێ ئەوەی ناسنامەی یانەکە ئاشکرا بکرێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مێسی بە ئۆفەرێکی گرانبەها و خەیاڵی دەچێتە سعوودیە و تەنیا راگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە.
سەرچاوەیەکیش لە پاریس سانجێرمان دووپاتیدەکاتەوە ئەگەر پاریس نیازی بوایە دەمێک بوو گرێبەستی مێسی نوێ کردبووەوە، وەکو ئاماژەیەک کە پاریس نایەوێت لیۆ لەگەڵیان بەردەوام بێت.
لە ماوەی رابردوو کارگێری پاریس سانجێرمان بڕیاریدا سزا بەسەر مێسی بسەپێنێت بەهۆی ئەو گەشتەی بەبێ رەزامەندی بۆ سعوودیە ئەنجامیدا، دواتریش بەشێک لە هاندەران هێرشیان کردە سەر یاریزانەکە و سووکایەتیان پێکرد، پێش ئەوەی میسی داوای لێبوردن بکات و بگەڕێتەوە راهێنانەکان.