دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
K24 – هەولێر
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14/5/2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2023ی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە 9ـی ئایاری 2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 400 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.