وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دەست پێدەکاتەوە
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دەست پێدەکاتەوە.
باسم خه‌زیر عه‌بادی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، یەکەم گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی ئه‌نجامداوه و سێ گرێبەستەکەی دیکە پێش دەستپێکردنی هه‌نارده‌ی نەوت له رۆژانی داهاتوودا واژۆ دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووه، پرۆسەی بەبازاڕکردنی نەوتی کوردستان بەگوێرەی ئەو گرێبەستە ئاساییانە ده‌بێت كه کۆمپانیای (سۆمۆ) لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئەنجامیداوە و وەزارەتی نەوت و لایەنی تورکیا ئاستەنگەکانیان تێپەڕاندووە کە رێگری بوون لە بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
ناوبراو جەخت لەسەر ئامادەیی وەزارەتی نه‌وت دەکاتەوە بۆ هه‌نارده‌كردنی نەوتی خاو ئەگەر لایەنی تورکی پشکنینی بۆرییەکە تەواو بکات.