خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی راگەیەندرا

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لە پارێزگای سلێمانی - وێنە: هێڤی عه زیز
بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لە پارێزگای سلێمانی - وێنە: هێڤی عه زیز

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ خوولی دووەم بڵاوکردەوە و رۆژی 23ـی ئایاری 2023، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی (خولی دووەم) کە لەڕێکەوتی 23ـی ئایاری 2023 دەست پێ دەکات.

ئاماژە بەوەشدرا، رۆژانە تاقیکردنەوەکان لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی دەست پێدەکات.

لە ئەگەری ئەوەی رۆژی تاقیکردنەوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت، وەزارەتی پەروەردە روونیکردەوە، تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دوادەخرێت بۆ رۆژی دواتر و بەهەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێت.

هەروەها هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان و ئێواران و خوێندنی خێراکان و قوتابی/خوێندکارانی دەرەکی، کاتژمێر هەشتی بەیانی تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن

.

 

Fly Erbil Advertisment