وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا: هێرشی بەهارەی ئۆکرانیا بە دوا هێرش مەزانن

دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا
دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا هۆشداریی دا لەوەی پێشبینی زۆر لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی بەهاری سوپای ئۆکرانیا بکرێت.

دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بە رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی راگەیاند، ئەم هێرشە بە دوا هێرش مەزانن، چونکە نازانین دەرئەنجامی چی دەبێت.

کولیبا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر تەنها ئەم هێرشە سەرکەوتوو بێت لە ئازادکردنی ئەو خاکانەی رووسیا داگیری کردووە، ئەوە دوا هێرش دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەمە وا نەبێت، ئەوا مانای ئەوەیە کە دەبێت خۆمان بۆ هێرشی داهاتوو ئامادە بکەین.

کولێبا جەختی لەوە کردەوە کە ئۆکرانیا پێویستی بە چەکی زیاتر دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی رووسیا، گوتیشی: "چونکە بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکەدا پێویستت بە چەک  زیاترهەیە.

گوتیشی: جگە لە تەقەمەنی و تانک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ئۆکرانیا لە سەرووی هەموو شتێکەوە پێویستی بە فڕۆکەی شەڕکەر هەیە. کولیبا بڕیاری کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ی تانکەکانی لیۆپارد، لەسەر ئەڵمانیا نییە، بەڵکو لەسەر ئەمەریکایە.