سبه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و نه‌وت رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیامان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، سبه‌ی شه‌ممه دووباره ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و نه‌وت رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاگادارکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هه‌رێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە 13ـی ئایاری 2023ـەوە.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیشدا هاتووه، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت له عێراق ناسراو به (سۆمۆ)، كۆمپانیای (بۆتاش)ـی توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه، سبه‌ی (شه‌ممه 13ـی ئایاری 2023) ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوییه‌تی: هەموو رێكکارەکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تەواو بووە.
پێشتریش فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێم، حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی 400 ملیار دیناری مانگانە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت.
رۆژی 4ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێ‌کرا، پاشان بە ئامادەبوونی هەردوولا لە رێوڕەسمێکدا رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە واژووکرا.