سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان ئازاد کرا

عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان
عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان

K24 - هەولێر:

عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بەکەفالەت ئازادکرا و گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە لاهور.

دادگای باڵای ئیسلام ئاباد فەرمانی ئازادکردنی عیمران خانی بەکەفالەت تا دانیشتنی دووەمی دادگا سەبارەت بە کەیسەکەی دەرکرد.

ناوبراو رۆژی پێنجشەممە 11ـی ئایاری 2023، لەکاتی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای ئیسلام ئاباد بەتۆمەتی گەندەڵی و ژمارەیەک دۆسیەی ئیداری دیکە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو وە دەستگیرکرا.

خان سوپای پاکستانی بە کودەتاچی و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی تۆمەتبارکرد.

پاش دەستگیرکردنیشی، هەزاران لایەنگری عیمران خان لەشارە جیاوازەکانی پاکستان رژانە سەرشەقامەکان و شەڕ و پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی خان و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.