"ره‌نگه‌ 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ ریال مه‌درید وه‌ربگرنه‌وه‌"

ماركۆ ئاسێنسیۆ دوای گۆڵه‌كه‌ی له‌ دژی خیتافی
ماركۆ ئاسێنسیۆ دوای گۆڵه‌كه‌ی له‌ دژی خیتافی

بەهۆی هەڵەیەکی کارگێڕی لە یەکێک لە گۆڕانکارییەکان ئەگەر هەیە ریال مەدرید سێ خاڵی سەرکەوتنەکەی شه‌وی رابردوویان بەرامبەر خیتافی لێ بسەندرێتەوە

لە هەمان ئەو کاتەی کاماڤینگا تووشی پێکان بوو، ئانچیلۆتی بڕیاریدا ئاسێنسیۆ بباتە دەرەوە و ئۆدریۆزۆلا شوێنی بگرێتەوە، لەو ساتەی ئاسێنسیۆ گەیشتە سەر هێڵی یاریگە و ئۆدریۆزۆلا چووە ژوورەوە راهێنەری ریال مەدرید بڕیارەکەی گۆڕی و بە ئاسێنسیۆی گوت بگەڕێوە یاریگە و ئۆدریۆزۆلا دەچێتە شوێنی کاماڤینگا، بەمشێوەیە ئاسێنسیۆ گەڕایەوە.

پێگەی فووتبۆڵ ئیسپانیا ئاشکرای کردووە تەنانەت ناوبژیوانیش لەم حاڵەتە هەڵەی کردووە بە رازی بوونی گەڕانەوەی ئاسێنسیۆ بۆ یاریگا و دەبوو ریال مەدرید بە 10 یاریزان یارییەکە تەواو بکات چونکە تەواوی گۆڕانکارییەکانی بەکار هێناوە.

لەسەر ئەم حاڵەتە خیتافی دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات و ئەگەر هەیە سێ خاڵی یارییەکە لە ریال مەدرید بسەندرێتەوە، بەڵام خۆزێ دیاز لە رۆژنامەی مارکا دەڵێت: ئاسێنسیۆ لە کاتی هاتنە ژوورەوەی ئۆدریۆزۆلا یاریگای جێنەهێشتووە بۆیە خیتافی مافی داواکردنی هیچ شتێکی نابێت، لە کاتێکدا لە یاسای تۆپی پێ دەبێت یاریزان بە تەواوەتی یاریگا جێبهێڵێت پێش ئەوەی یاریزانی یەدەگ بێتە ژوورەوە.

ساتی گۆرانكارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خیتافی
ساتی گۆرانكارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خیتافی

 

Fly Erbil Advertisment