ئۆکرانیا: 25 فرۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسیامان خستە خوارەوە

سەربازی ئۆکرانیا
سەربازی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆکرانیا رایگەیاند، لە شەوی رابردوودا 3 موشەک و 25 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسیایان تێکشکاندووە، ئەمەش دوایین هێرشی ئاسمانی بوو بۆ سەر ئۆکرانیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە.

ڕوسیا لەم مانگەدا هێرشە موشەکی و بێفڕۆکەوانییەکانی زیاد کردووە، کە کیێڤ ترسی مۆسکۆی لە هێرشی چاوەڕوانکراوی ئۆکرانیا هەیە.

هێزی ئاسمانی رووسیا رایگەیاند، "رووسیا لە ئاڕاستەی جۆراوجۆرەوە هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کالیبر لە کەشتییەکانی دەریای رەش و موشەکی کروز لە فڕۆکەکانی Tu-95".

بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە رێگەی تەلەگرامەوە رایگەیاند، بەلایەنی کەم دوو کەس لە هەرێمی تێرنۆپیل لە رۆژئاوای وڵاتەکە بریندار بوون.