ڤۆندێرلاین: ئۆکرانیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی لەپێناو ئازادی و دیموکراسیەت شەڕ دەکه‌ن

K24 – هەولێر:
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، خەڵکی ئۆکرانیا و سەرۆکەکەیان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیەت شەڕ دەکەن. ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کاتی سەردانکردنی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، ئۆکرانیا لەپێناو بەهاکانی ئەوروپا شەڕ دەکات.
ڤۆندێرلاین هه‌روه‌ها گوتی:" سەرۆک زێلێنسکی و خەڵکی ئۆکرانیا لەپێناو بەهاکان شەڕ دەکەن، هەروەها شەڕ بۆ ئازادی و بەهاکانی ئێمەش دەکەن، لەپێناو دیموكراسیەت و سەروەری یاسا، گوتاری ئازاد و ئازادی دیاریکردنی چارەنووس، ئۆکرانیا هەموو ئەو بیرۆکانە بەرجەستە دەکات کە ئەوروپا بۆی دەژیت، کە بریتیین لە ئازایەتی لە باوەڕ و شەڕ لەپێناو بەها و ئازادی، هەروەها پابەندی بە ئاشتی و یەکگرتوویی."
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای كرد، له‌وێ رۆژئاواییه‌كان پشتگیری خۆیان بۆ ئۆكرانیا له بواره‌كانی سه‌ربازی، مرۆیی و ئابووری نیشاندا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.