سه‌در: من ئیمامی مه‌هدی نییم

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24 – هەولێر:

سه‌در هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ڕواڵه‌ت خۆشیان ده‌وێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌رێبازه‌كه‌یان لاداوه‌. ده‌شڵێت: "من ئیمامی مه‌هدی نییم".

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ڕەوتی سەدر لە تۆمارێکی دەنگیی توڕەدا، هێرشیکردە سەر هه‌ندێك كه‌س کە بە "میلیشیا بێشەرمەکان" ناوی بردن و ئەوانەی به‌ "له‌ڕاده‌به‌در ئه‌ویان خۆشده‌وێت" به‌ڵام له‌ ئایدولۆژیاكه‌ی لایانداوه‌، بڕیاریشیدا رێوڕەسمی پرسە و سه‌ردانیكردن بۆ مەزارگەی باوکی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ مه‌زارگه‌كه‌ی دابخات.

له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌دا سه‌در ده‌ڵێت: من ئینکاری فەزیلەتی خۆشەویستان و گوێڕایەڵان و دڵسۆزان ناكه‌م و هێشتا خۆشه‌ویست و دڵسۆز و خزمه‌تكاریانم و ئەمە له‌ باب و باپیرانمانەوە فێربووین، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ بۆ ئه‌وان رۆژێكی روخساربڕ بێت.

سه‌در ده‌ڵێت: دەمەوێت دڵسۆزان له‌ گه‌نده‌ڵكاران بێبه‌ری بكه‌م و ئه‌وانه‌ش درۆ ده‌كه‌ن، كه‌ دەڵێن سەدر بانگەشەی ئەوە دەکات گوایه‌ ئیمامی مەهدییه‌، چونكه‌ من ته‌نیا موقتەدا سەدرم و ئه‌م گوتانه‌ پڕوپووچ و مه‌ترسیدارن.

هه‌روه‌ها گوتی: باشترین سزا بۆ ئه‌و مونافیقانه‌ و ئەوانەی له‌ناو میلیشیا گه‌نده‌ڵ و بێشه‌رمه‌كان پشتیوانیان دەکەن، بێبەشکردنیانه‌ لە رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی پرسەی ساڵیادی تیرۆرکردنی باوکیدا.

پێشتریش لە راگەیاندراوێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتووری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکیدا.

سەدر بڕیاری داخستنی مەزاری محەممەد باقر سەدری باوکیشی دا تا پاش جەژنی رەمەزان.

یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکانی موقتەدا سەدر داخستنی هەژمارەکەیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بووبووه‌ سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام و راگەیەندراوەکانی.