ئێلی کۆهین یەکەم وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلە لەماوەی 22 ساڵدا سەردانی سوید بکات  

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە،15 ئایاری2023، ئێلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی سویدی کرد و بووە یەکەم وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ماوەی 22 ساڵی رابردوودا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

دوای چەندین ساڵ گرژی نێوان ئیسرائیل و سوید، لەساڵی 2021 دا، پەیوەندیەکانیان بەرەو باشتر چوون.

کۆهین لە ئێستادا سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپایە لەگەڵ تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید کۆبووەوە و داوای  بنیاتنانی پەیوەندی حکومی و بازرگانی کرد لەگەڵ جولەکەکان.

کۆهین گوتیشی: لەگەڵ بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید تاوتوێی رێگاکانی رێگریکردن له گه یشتنی پاره بەو که سانه دەکەین کە هاوکاری تیرۆریستان دەکه ن، جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەردەوام دەبین لە نزیککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سوید لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان."

ئاماژەی بەوەشکرد، سوید یەکەم وڵاتە کە یادکردنەوەی هۆلۆکۆستی پەسەندکردووە،دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە رق و کینەیەک".

پەیوەندییەکانی نێوان سوید و ئیسرائیل لە ساڵی 2014دا، گەیشتە نزمترین ئاست، دوای ئەوەی ستۆکهۆڵم دانی نا بە وڵاتی فەلەستین، مارگۆت والسترۆم وەزیری دەرەوەی ئەوکاتە، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە فەلەستینییەکان بە "ئۆپەراسیۆنی نایاسایی" کوشتووە.

بەرپرسانی ئیسرائیل والسترۆمیان بە دوژمنایەتی و تەنانەت دژە جوولەکە تۆمەتبار کرد، ئیسرائیل رێگەی نەدا سەردانی بکات و باڵیۆزەکەی لە ستۆکهۆڵم کشاندەوە.