میدڤیدیڤ گاڵته به ماكرۆن ده‌كات
K24 – هەولێر:
دیمتری میڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، گاڵته به ئیمانوێڵ ماكرۆن ده‌كات، كاتێك گوتبووی: "رووسیا له رووی جیوسیاسییه‌وه هه‌ره‌سی ههێناوه".
میدڤیدیڤ له‌مباره‌یه‌وه نووسیوویه‌تی: "كه‌سێك كه وه‌ك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا خۆی ناساندووه، ده‌ڵێت، رووسیا له جه‌نگدا دۆڕاوه، دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه به‌شێك پاشكۆی وڵاتێكی دیكه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ مودمینه‌كه‌ی كیێڤ، ره‌نگ بێ سه‌رۆك كۆمار زیانی زۆری به‌ركه‌وتبێ".
میدڤیدیڤ ده‌شڵێت: "ره‌نگ بێ به‌هۆی كه‌شوهه‌وای گه‌رمی پاریس زۆر پژمیبێت، یاخوود كاریگه‌ری زبڵ و خاشاك و كۆكایینی ئۆكرانی له‌سه‌ر بووبێت، كه سه‌رۆكه میوانه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی هێناوێتی".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وكات جیۆسیاسی ناوچه‌كه هه‌ره‌سی هێنا، كاتێك هاوپه‌یمانی ناتۆ داواكارییه‌كانی رووسیای له‌باره‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه پشتگوێ خست. وه‌كو ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن، لێمان گه‌ڕێن، كاتمان نییه. له ئێستادا ته‌واوی هێزه‌كانی ناتۆ شه‌و تا به‌یانی بیر له رووسیا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ره‌س و دۆڕان هه‌بێت، دۆڕانی ئێستا ته‌نیا له سیاسه‌ته‌كانی ناتۆیه.
له‌باره‌ی پاشكۆبوونی وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا میدڤیدیڤ ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا، وه‌ك پیره‌ژنێك به‌رده‌وام هه‌وڵی رازیكردنی هه‌موو لا ده‌دات، كه بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به ئابووری و هاووڵاتییانی ئه‌وروپی".
A certain person calling himself the president of France said that Russia had already lost geopolitically, and was transforming into the other countries’ vassal.
— Dmitry Medvedev (@MedvedevRussiaE) May 16, 2023
The president of the Republic was obviously harmed by socializing with the Kiev junkie.
He inhaled too much of the…