هێرشێکی چەکداریی لە نێجیریا گیانلەدەستدانی 38 کەسی لێکەوتەوە

K24 - ههولێر:
لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی لە هەرێمی پلاتێوای نێجیریا، 38 کەس گیانیان لە دەستدا.
بەگوێرهی هەواڵی میدیا ناوخۆییهكانی ئهم وڵاته، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شەودا هێرشییانکردووەتە سەر گوندەکانی فونگازی و کوبواتی سەربە هەرێمی پلاتێوای نێجیریا.
میدیاكان ئاشکراشیانكرد، کە لە گوندی فونگازی 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت خانووش سوتێنراوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لە هێرشەکەی سەر گوندی کوبواتیش نۆ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون چەندین خانووش سوتێنراوە.
لای خۆیەوە فەرمانڕەوای هەرێمی پلاتێوا، سیمۆن لالۆنگ سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە هەوڵێکی دیکەی "بازرگانانی قەیرانەکان" و تاوانباران بۆ گەڕانەوەی هەرێمەکە بۆ رۆژە تاریکە پڕ ئازار و ناخۆشییەکان وەسفکرد.
لالۆنگ بەڵێنی ئەوەشی دا کە حکومەتی هەرێمەکە ئەوەی لەدەستی بێت بۆ دادگاییکردنی ئەنجامدەرەکان دەیکات.